میر جەلادەت بەدرخان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-23-06:45:00 - کۆدی بابەت: 3590
میر جەلادەت بەدرخان

ناوه‌ڕۆك

ژیانی میر جە‌لادە‌ت بە‌درخان 

ئە‌م زانا مە‌زنە‌، كە‌ سە‌ر بە‌ بنە‌ماڵە‌ی كوردپە‌روە‌ری بە‌درخانیە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ گە‌ورە‌ترین و بە‌ناوبانگترین كە‌سایە‌تییە‌ كوردییە‌كان، كە‌ لە‌ بواری نە‌تە‌وە‌یی و ڕۆشنبیری كوردیدا كاریكردووە‌ لە‌ نیوە‌ی یە‌كە‌می سە‌دە‌ی بیستە‌مدا، میر جە‌لادە‌ت لە‌ ساڵی (١٨٩٣)ز لە‌ ئە‌ستە‌مبۆڵ لە‌دایكبووە‌، كوڕی میر ئە‌مین عالی بە‌درخان بوو، خوێندنی سە‌رە‌تایی و دواناوە‌ندی لە‌ شارە‌كانی ئە‌ستە‌مبۆڵ و ئە‌نقە‌رە‌ و سالۆنیك و ئە‌درنا تە‌واوكردووە‌، لە‌ ساڵی (١٩١٩)ز لە‌گە‌ڵ (مێجە‌ر نۆئێل)ـی ئینگلیزدا سە‌ردانی كوردستانیان كردووە‌ بە‌ مە‌بە‌ستی ڕێكخستن و بە‌رپاكردنی شۆڕشێك لە‌ دژی كە‌مالییە‌كان لە‌ توركیا، بە‌ڵام ئە‌م ھە‌وڵە‌یان سە‌ری نە‌گرت، كاتێكش جوڵانە‌وە‌ كە‌مالییە‌كان پە‌رە‌ی سە‌ند و دە‌سە‌ڵاتیان لە‌ وڵاتی توركیا گرتە‌ دە‌ست، فە‌رمانی لە‌ سێدارە‌دانیان بۆ میر جە‌لادە‌ت و باوكی و براكانی دە‌ركرد، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ ناچاربوو پە‌نا بباتە‌ بە‌ر وڵاتی ئە‌ڵمانیا، كە‌ لە‌وێدا درێژە‌ی بە‌ خوێندن دا لە‌ بواری یاسادا خوێندنی تە‌واو كرد. 
لە‌ ساڵی (١٩٣٢)ز لە‌ شاری دیمە‌شق گۆڤاری (ھاوار) و لە‌ پاشان گۆڤاری (ڕۆناھی) بە‌ زمانی كوردی دە‌ركرد، میر جە‌لادە‌ت بە‌درخان بە‌وە‌ بە‌ناوبانگە‌ كە‌ (ئە‌لفبای كوردی) بە‌ پیتی لاتینی داناوە‌، و بیرۆكە‌ی ئە‌و ئە‌لفبایە‌ی لە‌ ساڵی (١٩١٩)ز  دا لە‌لا پە‌یدا بووە‌، سە‌رە‌تا توانی ئە‌لفبایە‌ك دابنێ، كە‌ ژمارە‌ی پیتە‌كانی (٣٦)پیت بوون، پاشان لە‌ ساڵی (١٩٢٤)ز كە‌ لە‌ ئە‌ڵمانیا بوو بە‌و ئە‌لفبایە‌دا چووە‌وە‌ و دە‌ستكارییە‌كی تیادا كرد و ژمارە‌ی پیتە‌كانی كردن بە‌ ٢٤ پیت، تا لە‌ ساڵی (١٩٢٨)ز بۆ جاری دووە‌م دە‌ستكاری تیادا كرد و ژمارە‌ی پیتە‌كانی كردن بە‌ ٢٥ پیتی لاتینی. ئە‌م ئە‌لفبایە‌ بووە‌ بنە‌ما بۆ ئە‌و ئە‌لفبایە‌ی كە‌ لە‌ (١٩٣٢)ز دا لاپە‌ڕە‌كانی گۆڤاری ھاوار بڵاویكردە‌وە‌. ئە‌م زانا مە‌زنە لە‌ ١٥ی تە‌مموزی (١٩٥١)ز كۆچی دواییكرد.


سەرچاوەکان



1493 بینین